هه ژار

 

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ - ٢١ی شوباتی ١٩٩٠) لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕپیتە. ھەژار برای گەورەی سادق شەرەفکەندی سکرتێریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

 

 

 ژیان

ناوی «عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی»یە و کوڕی حاجی مەلا محەمەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی ، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لەسەر ھەستی بووە. ھەژار لە کۆماری کوردستان‌دا دەوری ھەبووە و لەگەڵ ھێمن لە لایەن کۆمارەوە بە «شاعیری نەتەوەیی کوردستان» دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری‌ ١٩٤٧دا مەجبوور بە جێ‌ھێشتنی وڵاتی ئە‌بێ و ماوەی ٣٠ ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە پایزی ١٩٤٧ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل بوو، دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی ١٩٧٢دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.

لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی ١٩٩٠) لەوێ مایەوە. ھەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە. دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گورستان (باغ فردوس)ی شاری مه هاباد نیژرا.

بەرھەمەکان

بە کوردی


بەیتی سەرە مەڕ، لە ١٩٥٧ لە شام چاپیکردووە
چێشتی مجێور، یادداشتەکانی خۆیەتی
ئاڵە کۆک
بەیتی سەرە مەڕ
مەم و زین، ھەر بە ھۆنراوە لە کورمانجییە وەریگێڕاوەتەوە بۆ سۆرانی
بۆ کوردستان، دیوانی ھەژار، ١٩٦٥
شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
چوارینەکانی خەیام
مێژووی ئەردەڵان
یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە، نووسینی عەلی شەریعەتی، لە فارسییەوە بۆ کوردی
دایە، باوە، کێ خراوە؟
شەرحی دیوانی مەلای جزیری
بیرەوەریەکانی ژیان
قورئان بە کوردی
ھۆزی لە بیرکراوی گاوان، نووسینی دوکتۆر مستەفا جەواد، لە عەرەبییەوە کردوویەتیە کوردی
فەرەنگی ھەنبانە بۆرینە «کوردی بە کوردی و فارسی» ، تاران، ١٩٩٠
دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری، دەق و مانا لێکدانەوە


بە فارسی


تاریخ سلیمانیه (مێژووی سلێمانی)
روابط فرهنگی ایران و مصر (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر)
قانون در طب،نوسراوەی ئیبن سینا لە عەرەبییەوە بۆ فارسی
آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی

نموونەی ھۆنراوەکانی ھەژار
ھەرکوردمبە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم
کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم کۆشکم دەقات بێ وێرانە ماڵ بم
ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان یان زەنجیر لە مل ‌لە سووچی زیندان
ساغ بم جحێل بم بگرم گوێ سوانان یان زار و نزار لە نەخۆشـخانان
دانیشم لە سەر تەختی خونکاری یـان لە کۆڵانان بکـەم ھـەژاری
کوردم و لە ڕێی خاکی کوردستان سەرلەپێناوم گیان لە سەر دەستان
بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەرامی قــەبرم
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە




ڕێکه وت: پنج شنبه 4 خرداد 1391برچسب:,
ناردراوه به ده ستیوه نه وشه

صفحه قبل 1 صفحه بعد

ئه رشیڤی ته وه ره کان
به سته ر
Features
ورود اعضا:

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)

خبرنامه وب سایت:





آمار وب سایت:  

بازدید امروز : 9
بازدید دیروز : 0
بازدید هفته : 10
بازدید ماه : 80
بازدید کل : 259558
تعداد مطالب : 56
تعداد نظرات : 4
تعداد آنلاین : 2

IP
دریافت کد
size=